www.kurdistaninwe.xtgem.com
مــــــــــــــــــاچ
چيت بۆ بنوسم شۆخى شيرینـــــم.....نه‌رمه شه‌ماڵی باخی ئه‌وینم
ئه‌ى ناسكترين شۆخى شارهكــهم.....ته‌سکینی دڵـــه پڕ ئازاره‌که‌م
ساڕێژیى زامى گيانى له‌ت لهتــــم.....په‌پوله‌ی دونیای پڕ بهرائهتــم
چراى رِونــاكى تاريـكى ژوانــــــــم.....ئاشنای گریان و ئاخی شه‌وانم
له‌و ده‌مه‌ى هاتى و چــاوت هه‌ڵێنا....لافاوی شـــادیت له‌گه‌ڵ خۆت هێنا
كاتێ باڵاكه‌ت خســـته ئامێـــــــزم.....تینت دایه‌وه جـــــهستهی بێهێــزم
بۆ ئهويندارى عيشقى پڕِتاســــهت.....هه‌توانی زام بوو گه‌رمی هه‌ناسه‌ت
ئهسيرت كردم بهزوڵفـــى خــــاوت...وێــرانت کردم بهغهمـــزهی چاوت
ئێستێ من ديلم له دونياى جوانيت...وه‌ک مــۆم ده‌سوتێم بۆ کامه‌رانیت
باوه‌شى گه‌رمت ئارامگاى منه..... جێی پێکه‌نین و سه‌یرانگای منه
خه‌نده‌ى سه‌رلێوت مژده‌ى به‌هاره....جوانترین دیاری په‌روه‌ردگاره
له‌و ده‌مه‌ى به‌ناز چاوان هه‌ڵدێنی.... بــــارانی سۆزم بۆ ده‌بارێنی
دهتخواكهى به‌س پةرچهم به‌رده‌وه....مه‌مخه‌ره دونیای ژان و ده‌رده‌وه
تاوانم ته‌نيا ئه‌وه‌يه گوڵم.....که خۆشم ویستی و که‌وتیه به‌ردڵم
چيتر گيانى من مه‌كه نيشانه.....جارێ بیرکه‌وه ئــــــه‌و په‌رێشانه
گوناهى چييه بۆ ئازارى ده‌م..... بۆچی بهنیـــــــگا تیر بارانی که‌م
با ئه‌مجاره‌يان خۆمى بۆ گه‌ش كه‌م.....ماچێکی گه‌رمی لێوی پێشکه‌ش که‌م
بڵێم ئه‌و ماچه‌م بۆتۆ ديارييه...... لهیــــــــــادت نه‌چێ بۆ یادگاریه
منيـــــش بهيادى ئه‌و ماچــــــهى دات پێم....هه‌تاکو ماوم شیعرت بۆ ده‌ڵێم
ماچی شیرن
به منداڵی له لێوی ئاڵی تۆم ئه‌ستاندووه ماچێ
به پیریش له‌ززه‌تی ئه‌و ماچه شیرینه‌م له‌بیر ناچێ
به سه‌د دوکتور و ده‌رمان و په‌رستار ناکرێ چاره‌ی
که‌سێک تیری مژۆڵی ئه‌و کچه کورده‌ی له دڵ ڕاچێ
ده‌کا گیرۆده‌تر پیرانی دڵته‌ڕ ئه‌و کچه کورده‌ی
بچێته مه‌کته‌ب و بسکی به مۆده‌ی تازه هه‌ڵپاچێ
خه‌م و ده‌ردی زه‌مانه پیری کردم ، وشک و بێ زه‌وقم
که شاعیر وشک و بێ شۆر بوو ، له نێو خه‌ڵکی ده‌بێ لاچێ
له گۆشه‌ی بێکه‌سیدا ئێسته وا دڵته‌نگ و خه‌مبارم
نییه باکم ئه‌گه‌ر ماڵم به جارێکی به قوڕ داچێ
به‌شی کوردێکی زانا له‌م وڵاته مه‌ینه‌ت و ده‌رده
ئه‌وه‌ی نه‌ت ویست، بڵێ ڕه‌ببی به ده‌ردی کوردی زانا چێ
له‌ناو بازاڕی ئه‌وڕۆکه‌ی ئه‌ده‌بدا شیعری تۆ هێمن
وه‌کو پووڵی چرووکه، هیچ ڕه‌واجێکی نییه ، ناچێ
شعر به سه‌ر عومه‌رو ره‌شا
من عومه‌رو تۆ ره‌شا
به جوانیه‌که‌ت بم به‌خشه
لێمان مه‌به به شوکران
ناجیت خستۆته گریان
دڵ ره‌ق مه‌به سهعدوچ گیان
سهمیرهشت ده‌ر په‌راند
من ناتوانم هاوار که‌م
وه‌ك ره‌جه‌ب شاره‌و شار که‌م
من که‌ماله که‌چه‌ڵم
هه‌تا بڵیت زیتهڵم
به‌رگه‌ی هه‌موو شت ئه‌گرم
ماچی که ته‌پڵی سه‌رم