www.kurdistaninwe.xtgem.com
-درۆ بێ ده سه ڵا ته هه م‌و که س پێی ئه وێرێ
2- چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت
3- له هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت
4- ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بێت هه‌مزاغا نیه
5- نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له‌خوانه
6- ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره
7- گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره
8- تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت
9- که زۆر هات قه‌واره به‌تاڵه
10- ماڵ له خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد
11- سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ به‌ستووه
12- که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه
13- سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له سه‌نگی مه‌حه‌که
14- کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره سبه‌ی
15- گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه
16- به‌رد له جێ ی خۆی سه‌نگینه
17- دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات
18- مار ڕقی له سیره، سیریش له به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت
19- سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی
20-هه‌موو شتێک به خوێ، خوێش به مانا
21- ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی
22- ماست نیه به ده‌مته‌وه دیار بێت
23-چی بچێنیت ئه‌وه ئه‌دووریته‌وه
24- پاره بده‌و مه‌لا له مزگه‌وت ده‌رکه
25- سه‌یری دایک بکه‌و ، دوێته بخوازه(داڵک بدوێنه‌و دوێته بخوازه)
26- ماسی له به‌حرا سه‌ودا ناکرێت
27- شه‌ل نی یه پێ ی شکاوه
28- قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره
29- ئاش له خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له خه‌یاڵێک
30- به به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت
31- برسێتی ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه
32- دار هه‌ڵبڕه سه‌گی دز دیاره
33-دوو پشکه له‌خۆی به‌شکه
34- بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا
35- مریشک هێلکه‌ی قازی کرد قنگی دڕا
36- به قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت قاچ ڕاکێشه
37- هه‌ر که‌س به لێفه‌ی خۆی بنوێ
38- کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و کێ ی گرتووه
39- بانێکه‌و دوو هه‌وا
40- به‌ڕه لای ته‌نکیه‌وه ئه‌دڕێ
41- کونه مشکی لێ بووه به قه‌یسه‌ری
42- گه‌وره ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات
43- کوێر تا ئه‌مرێ به‌تامای دوو چاوی ساغه
44- کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه
45- ئه‌وه‌ی که بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت
46- نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب
47- له کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت
48- به‌ری ڕۆژ به بێژنگ ناگیرێت
49- دوو گا له دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن
50- ندی و بدی کورێکیان بوو له جیاتی ناوک کێریان بڕی
51- تف هه‌ڵده ناو چه‌وانی خۆت ئه‌گرێته‌وه
52- کای کۆن به‌با مه‌که
53- هه‌تا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مه گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته بڕانێ خزمی مه هاته قڕانێ
54- گۆزه‌ی تازه ئاوی خۆشه
55- ئه‌و ماسته بێ موو نی یه
56- ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی
57- به‌رد تل بده، بێ کار مه‌به
58- دۆم به دانیشتن ماڵی وێرانه
59- کا هی خۆت نه‌بوو کایێنه‌که هی خۆت بوو
60- سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه
61- مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنهش ئه‌کات
62- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
63- له ئاوی خووڕ مه‌ترسه له ئاوی مه‌نگ بترسه
64- له بخۆر مه‌ترسه له نه‌خۆر بترسه
65- ده‌ریا به ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت
66- باری که‌ر دایم قورسه
67- بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه خه‌سوو تێبگه
68- دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت
69- هه‌موو که‌س له شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه
70- که‌س به دۆی خۆی ناڵێت ترشه
71- ئه‌یه‌وێت ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ نه‌بێت
72- ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆت به من مه‌سڕه
73- مردوو له‌وه پاکتر ناشۆرێت
74- له ئاش زۆری پێچووه، له ڕێگا په‌له په‌لیه‌تی
75- دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه
76- ئه‌و هه‌ویره ئاو زۆر ئه‌کێشێت
77- ته‌شی ڕێس ته‌شی ڕێس بێت به‌کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت
78- بیانووی تڕ نانی جۆیه
79- به‌ختی له هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه،ته‌نها له شووتی دا سپی یه
80- سه‌ری له به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه
81- من هه‌ر به پاڵووت ئه‌که‌م و تۆ هه‌ر ئه‌بیت به پاشوو
82- من ئه‌ڵێم نێره ئه‌و ئه‌ڵێت بیدۆشه
83- ڕێوی به کونا نه ئه‌چوو شتێکیشی به‌ست به‌خۆیه‌وه
84- که گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ
85- ڕێوی له کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه گه‌ڕ ئه‌بێت
86- که‌ری دێز حه‌ز به تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات
87- نان خۆر‌ت بمرێ به‌س مشور خۆر‌ت نه‌مرێ
88- ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته، ئه‌وه‌ی که پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته
87- له ده گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت
88- که جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ
89- سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا
90- له ده‌رگای هه‌ر که‌سێکت دا له ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌وه
91- ده‌نگی ده‌هۆڵ له دوور خۆشه
92- ئه‌گه‌ر مار جارێک پێوه‌ی دایت خوا بیگرێ، ئه‌گه‌ر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت
93- با له هه‌ر کوێیه‌که‌وه بێت ئه‌و له‌وێ شه‌ن ئه‌کات
94- له کانی یه‌ک ئاوت خوارده‌وه لێڵی مه‌که
95- دار به ته‌وری وت گه‌ر کلکت له خۆم نه بوایه توانای بڕینمت نه ده‌بوو
96- هه‌ردووک جاشی ماکه‌رێکن
97- ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه
98- سوار تا نه‌گلێ نابێت به سوار
99- قه‌رز کۆن ئه‌بێت نافه‌وتێت
100- قه‌رز دوو ماڵ ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه
101- ماڵی زیاد سه‌ر ناشکێنێت
102- قومارچی دۆڕاو نه‌ڵێت به .......ه‌وه دڵی ئه‌ته‌قێ
103- ئاشی نه‌زان خوا ئه‌یگێڕێت
104- خوا تا کێو نه‌بینێت به‌فری تێ ناکات
105- به‌ردی بچووکیش سه‌ر ده‌شکێنێ
106- هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره به‌س ناوی گورگ به‌ده
107- بزن هه‌میشه قنگی به ده‌ره‌وه بوو که‌س ناوی نه ده‌برد،مه‌ڕ یه‌ک جار قنگی به‌ده‌ر که‌وت
کردیان به چه‌پ
108- چه‌پڵه به یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت
109- ئه‌وه‌نده مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره سه‌رت بێته ژان
110- مناڵی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره ده‌بینێت
110- هه‌ر که‌س ده‌چێته قه‌بری خۆی
111- ماڵی نه‌خۆری بۆ چه‌کمه سۆری
112- بزن بۆ شه‌وێکیش شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات
113- ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به
114- که‌چه‌ڵ که ده‌رمانکه‌ر بێت ده‌رمانی سه‌ری خۆی ئه‌کات
115- ساڵی خۆش له به‌هاره‌که‌یدا دیاره
116- مه‌ستی و ڕاستی
117- قسه یان له شێت یان له مناڵ
118- له برسا بمری له گه‌ڵتا ئه‌گری نانت ناداتێ
119- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
120- بانگی موحه‌مه‌د به ئاشکرا خۆشه
121- به‌رخی نێر بۆ سه‌ر بڕینه
122- که‌ره مه‌مره به‌هاره کورتانت بۆ دێت له شاره
123.ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به
124.پیاو به ته‌ماى دراوسێ بێت به‌بێ شێو سه‌رده‌نێته‌وه
125.زۆر کارى گه‌وره هه‌یه پیاوى بچوک ده‌یکات
126.ده‌وڵه‌مه‌ند پیرۆزت بێت ،فه‌قیر له کوێت بوو؟
127.گه‌ر دوعاى که‌ر قبوڵ بوایه جــۆ ده‌باری
128.ئیش به‌بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه بوونی
129.پیاو ماسی بگرێ، ته‌ڕ ده‌بێ قوونی
130.حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له گێره و كێشه
131.به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه!
132.ته‌مه‌ن میوانی ئازیزمه‌وه خونچه‌ی ژینم ئه‌پێچته‌وه
133.بیره‌وه‌ریش یادگاریهکهوه هه‌رگیز له‌بیر ناچێته‌وه
134.ئه‌وه‌نه وێڵی به‌رگ و خۆراکین نازانین خۆمان خۆراکین
135.هه‌رکه‌س له‌لای خۆی ده‌ست بهتێڵایه نازانێ رۆژان ڕۆژی له‌دوایه
136.ده‌رزیه‌ک به خۆتا بکه ئنجا سوژنێک به‌خه‌ڵکى تردا
137.به‌سێ برا کڵاوێکیان هه‌یه
138.به‌ردێک نه‌زان بیخاته گۆمه‌وه به سه‌د دانـــــا ده‌رنایه‌ت
139.وتیان به ڕێوی شاهیدت كێیه؟
وتی كلـكی خۆم، باوه‌ڕم پێیه
140.حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له گێره و كێشه
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه
141.به‌سمان به‌سه‌ردا لێده گیزو فیز
پێوه‌دان خۆشه نه‌وه‌ك ویزه‌ویز
142.له شار‌و لادێ ئه‌م نه‌قڵه باوه
گیای شین به جێگای سه‌خته‌وه ماوه
143.شه‌ڕنه‌كه‌ر پیشه‌ی زوو دانیشتنه
به‌ردی زل به‌ڵگه‌ی نه‌هاویشتنه
144.ئاو بتبا مه‌چۆ سه‌ر پردی نامه‌رد
چش با بخنكێی به سه‌د ئێش و ده‌رد
145.وتیان پشیلـه، گووت به ده‌رمانه
دایپۆشی به خۆڵ ئه‌و بێویژدانه
146.شوێن بۆ سه‌ر پیشه‌ی خۆی ده‌چێته‌وه
گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه
147.قه‌ل ئه‌ڵێن لاسای كه‌وی كرده‌وه
ڕۆینه‌كه‌ی خۆیشی له‌بیر برده‌وه
148.مه‌شهوره بزن بۆ تاقه شه‌وێ
جێگای خۆش ده‌كا له كوێ وه‌ركه‌وێ
149.ناشكوری مه‌كه به‌م به‌شه كاكه
له قوڕ ئه‌وه‌نده تۆز هه‌ستێ چاكه
150.قه‌ت مه‌ڵێ بوومان، بێژه هه‌مانه
نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له خوانه
151.نانێ ڕۆژ په‌یدا بكه و نانێ شه‌و
هه‌ڵمه‌گره هه‌رگیز منه‌ت له‌م و له‌و
152.نه‌مدیوه له ئاش گه‌رمتر كاسه
مه‌گه‌ر له‌ژێریا هه‌بێ نیوكاسه
153.قه‌ت له شوێن چووان نه‌چیه‌وه چاكه
به‌س لێرو له‌وێ كای كۆن به با كه
154.هێندێ كه‌س ئازا‌و ڕژدن له شه‌ڕێ
هه‌تاكو لێیان وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ
155.ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌ی قه‌دیمیه‌كانه
به‌رد له جێگای خۆی قورس و گرانه
156.ئه‌مه‌ش نه‌قڵێكی له‌مێژ و كۆنه
پاداران بگره، بێ پا ئێخۆنه
157.كه‌سێ نه‌گبه‌تی بێته سه‌ر شانی
په‌ڵووڵه بخوات، ده‌شكی ددانی
158.چكۆله‌ترین كرده‌وه‌ی ئینسان
له سه‌د قسه‌ی زل باشتره دیسان
159.ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له من ده‌پرسی
تێر ئاگای نییه هه‌رگیز له برسی
160.بۆ ئیشی بچوك، قه‌ت تێمه‌كۆشه
161.ئاوت خوارده‌وه جارێك له كانی
به‌ردی تێ مه‌خه، خۆ تۆ ئینسانی
162.ئیش به‌بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه بوونی
پیاو ماسی بگرێ، ته‌ڕ ده‌بێ قوونی
163.قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆ ده‌سته‌وستان
هیچ فه‌رقی نییه گه‌رمێن و كوێستان
164.دووڕوو هه‌روایه پیشه‌و ڕه‌فتاری
هه‌م له ناڵ ئه‌دات، هه‌م له بزماری
165.شوان ده‌ڵێن شوانیی پێ ئیفتیخاره
نانچنینه‌وه‌ی لا عه‌یب و عاره
166.په‌سندتر بووه چ ئێستا، چ زوو
ڕێوی گه‌ڕیده له شێری نووستوو
167.پشیلـه ده‌می بۆ دووگ نه‌ده‌چوو
ده‌یگوت پێم ناخوری، چه‌ند سوێره په‌ككو
168.ڕووبه‌ڕوو ده‌بی له‌گه‌ڵ ژینی تاڵ
چونكی به خه‌یاڵ كه‌س نه‌بووه به ماڵ
169.پیاو كارێك بكا كه پێی بوه‌ستێ
دوو شوتی هه‌ڵناگیرێ به ده‌ستێ
170.خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته گه‌وره!
مه‌شهوره دنیا به پێچ و ده‌وره
171.ئه‌و كه‌سه دۆستی گیانی گیانیته
هاوڕێی نه‌بوونی و لێقه‌وماویته
172.هه‌ڵه و له‌بیرچوون جار‌و بارێكه
ده‌ڵێن هه‌ر عه قڵه‌ی له خه‌سارێكه
173.سا بێ سكی خۆت مه‌دڕه له داخا
كێ مرد و كێی‌تر ما له وه‌جاخا
174.عه‌تر ده‌بێ خۆی بۆن بدا كاكه!
نه‌ك عه‌تار بڵێ زۆر عه‌تری چاكه
175.خۆشیم نه‌دیوه له‌م ڕۆژگاره
وه‌تی هه‌م، ئیمسال خۆزگه‌م به پاره
176.له ترس و خۆفی ماری به‌دكردار
له‌په‌نا ئاور خۆم داوه حه‌شار
177.له دووی سیاسه‌ت خۆت مه‌خه‌ره به‌ند
ڕێوی قه‌واڵه‌ی پێ‌بوو پێستیان که‌ند
178.توخن به پیاوی سه‌رچه‌وت مه‌که‌وه
به‌ده‌ست قه‌رز بده‌و به پێ دووی که‌وه
179.له‌هه‌موو هه‌ورێ باران نابارێ
ڕاز که‌وته زاری و ڕاست که‌وته شاری
180.ئه‌و کانیه ی ئاوی لێ ده‌خۆیته‌وه
به‌ردی تێ مه‌خه تینوو ئه‌بێته‌وه
ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێ سه‌ری نه‌یه‌شێ
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆی پێ ڕاده‌کێشێ
181.مه‌عاشی به‌لاش بێ پیته‌و بێ خێر
ده‌ستی ماندووه له‌سه‌ر سکی تێر
181.حەیا برژێ خر نابێتەوە
182،ئەگەر پارە زۆۆر بو چاکە کەم دەبێت
183.خوشکی بێ برا مالی بێ چرا
184خزم ئەگەر گۆشتیش بخوات ئێسک ناشکێنێت
185.راستی یەک ریگای هەیە بەلام چەوتی هەزار
186.کتێبی بە نرخ لەسامان بشترە
187.دێت و دەروات رۆژگار هەر دەمێنێت یادگار
188،مال بۆخۆی نەبوو میوانیشی هاتە سەر
189.سوار تا نەپەرێ نابێ بەسوار
190.کوێرە چیت دەوێ دوو چاوی ساخ
191.لایلایە دەلێ بۆخۆشی ناخەوێ
192.دەستی ماندو لەسەر زگی تێرە
193.ئەنگوستەک شەرح بیبرێ خوێنی لێ نایێ
194.بە عارەبانە ناتوانین سەر کەوین بۆ ئاسمان
195.گولێک زۆۆر کەس بۆنی دەکات بۆنی نامێنێ
196.نەفس بیگری مشتێكە ، بەری دەی دەشتێکە
197.سوپاسی سەرەتا مەکە تا کۆتایی
198.گریان نەبوایە رێزی پێکەنین دەگیرا
199.ئەگەر بە جوانی بوایە زاوا بۆ بوکی دەچوو
200.پێش ئەوەی بیر لەچاکە بکەیتەوە بەر لە خراپەکانت بکەوە
201.بەری بچوک سەری گەورە دەشکێنێ
202.ئەوەی ناو‌کی بوێ دەبێ توێکل بشکێنێ
203.لەسەر رێگای لا بدەی درک لەپێت رادەچێت
204ئیشی چاکە هەر گیز ون نابێ
205.خۆش باوەر چاوێکی کوێرە
206ئەوەی مەر بێت گورگ دەی خوات
207.قسەی زۆۆر بگرە کەم بفرۆشە
208.ئەگەر زگ برسی بو چاو کوێر دەبێ
209،قسەی شەشو خۆش نەک زۆۆرو هۆش
210.دەنگی دەهۆل لەدورەوە خۆشە
211.مەچۆرو لای کەس تا پێویست نەبێ
212.برادەری دلسۆز دەرمانی ژیانە
213.رۆژ لەزستانەوە خۆشەویست دەبێ
214.مەیمون بۆخۆی نەبوو سورێژەشی لێ هات
215.ئەگەر جوتیار جوتیار بێ لەسەر شاخیش جووت دەکات
216.گۆم تاقول بێت مەلەی خۆشترە
217.ئەوەی نیە لە مالان ئاگای نیە لە حالان
218بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنە